بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوە فەڵەستینییەکان ڕایانگەیاندووە کە ئەمڕۆ پێنج شەممە بە هۆی بۆردومانی نەخۆشخانەی مەعمەدانییەوە 3 پەیامنێر شەهید بوون.
سوپای ڕژیمی زایۆنیستی لە درێژەی تاوانە دژە مرۆییەکانیدا ئەمڕۆ پێنج شەممە نەخۆشخانەی مەعمەدانیی لە کەرتی غەززە بۆردومان کرد.
یەکێک لە شەهیدەکان، سولێمان حەجاج پەیامنێری کەناڵی ” فلسطین الیوم ” بووە. ئیسماعیل بەدەح پەیامنێری دیکەی ئەو کەناڵە بووە کە لە لایەن زایۆنیستەکانەوە ئەمڕۆ شەهید کراوە. شەهیدی سێهەمیش سەمیر ڕەفاعی لە ئاژانسی ” شمس نیوز ” بووە.
ژمارەی پەیامنێرە شەهیدەکانی کەرتی غەززە تا ئێستا گەیشتووەتە 225 کەس./.