بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، پورتوگال بۆ جاری دووەم لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا گەیشتە یاری کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بە بردنەوەی ئەڵمانیا و ئێستا ڕۆبێرتۆ مارتینێز و یاریزانەکانی لە لێواری بەدەستهێنانی پاڵەوانێتییەکی جواندان.
ڕۆبێرتۆ مارتینێز له کۆنگڕە ۆژنامەوانی دوای یارییەکه ڕایگەیاند: دەبێت چێژ لەم سەرکەوتنە وەربگرین. بۆ یەکەم جار لە ساڵی 2000ەوە ئەڵمانیامان بردەوە. ئێمە ناوازە بووین لە ڕووی یارییەوە، و ئەم سەرکەوتنە لەلایەن هەموو تیپەکەوە بەدەست هاتووە. ئەگەر دەتەوێ لەگەڵ ئەڵمانیا یاری بکەیت، دەبێت زۆر شت بەباشی ئەنجام بدەیت.
ئێمە حەز دەکەین هەمیشە ببەینەوە، هەموو یارییەک جیاوازە و زۆربەی کات لەم قۆناغەدا ڕکابەران بەهێزترن. مۆندیال داهاتوو دوازدە مانگی دیکە بەڕێوەدەچێت و پێویستە لە هەموو یارییەک بۆ ئامادەکاری کەڵک وەربگرین./.