بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی لە چەندین پەیامی جیاجیادا پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی، دکتۆر مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆمار، سەید عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوە و محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کردووە.
لە پەیامەکەی سەرۆکی هەرێمی کوردستاندا بۆ سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران هاتووە کە ” بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، لە دڵەوە پیرۆزبایی لە بەڕێزتان دەکەم، لە خودای مەزن داواکارم ئەم جەژنە بۆ بەڕێزتان و گەلی دۆست و بەڕێزی ئێران پڕ بێت لە شادی و ئاشتی و سەقامگیری “.
لە درێژەی پەیامەکەی بارزانید هاتووە کە ” ئێمە لە هەرێمی کوردستان بە بایەخێکی تایبەتەوە لە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دەڕوانین لە سەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش. جارێکی دیکە جەخت لە سەر خواست و پابەندبوونمان دەکەینەوە بۆ پتەوکردن و فراوانکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان لە هەموو بوارەکاندا “./.
مەنسوور جیهانی