بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسپانیا و فەرەنسا ئەمشەو لە یاری قۆناغی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا لە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.
پێدرۆ گۆنزالێس یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیسپانیا کە لەگەڵ لویس دێ لا فوێنتێ لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی پێش یارییەکە ئامادە بوو سەبارەت بەم یارییەوە ڕایگەیاند: ئەم نازناوە دەبێتە لوتکەی وەرزێکی مەزن. ساڵێکی سەرسوڕهێنەر بوو، هەم لەڕووی یانەکە و هەم لەڕووی یاریزانەوە. کۆتاییهێنان بە بردنەوەی نازناوێکی گەورە زۆر دڵخۆشکەرە.
من شانازی دەکەم کە لەنێو پاڵێوراوەکانی تۆپی زێڕینم، بەڵام هێشتا زووە بڵێم دەنگم چییە. پاشەکەوتی دەکەم بۆ دوای یارییەکان.
پرۆگرامی ئێستامان لە هەموو ڕوویەکەوە بەهێزە، بەڵام گەورەترین هاندانمان گەیشتن بە کۆتاییەکان و کێبڕکێکردنە لەسەر نازناوی پاڵەوانێتیەکە. هەروەها کاتێک باس لە یاریزانێکی وەک ئێمباپێ دەکەیت، لەم ئاستەدا و بەم پێگەیە، زۆر قورسە بڵێین کلیلی کۆنتڕۆڵکردنی ئەومان دۆزیوەتەوە. چونکە یاریزانە مەزنەکان هەمیشە شتێکی نوێیان هەیە بۆ ئەوەی پیشانی بدەن./.