بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەڵمانییەکان لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا دوورخرانەوە. هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە یاری قۆناغی کۆتایی لە یاریگای ئالیانز بە ئەنجامی 2-1 بەرامبەر پورتوگال دۆڕا.
لە خولەکی 48 فلۆریان ویرتز گۆڵی یەکەمی یارییەکەی بۆ ئەڵمانیا تۆمارکرد، بەڵام فرانسیسکۆ کۆنسیساو لە خولەکی 63 و کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە خولەکی 68، یارییەکەیان بە بەرژەوەندی پورتوگال گۆڕی.
جۆشوا کیمیچ کە سەدهەمین یاریی نیشتمانی خۆی ئەزموون کرد، دوای ئەم دۆڕاندنە ڕایگەیاند: ئەمە یەکێک بوو لە خراپترین یاریەکانمان. ئێمە بەتەواوی شایەنی ئەم شکستە بووین. چە بە تۆپ بێت یان بەبێ تۆپ، ئێمە وەک پێویست باش نەبووین.
دوای ئەوەی بە گۆڵێک پێشکەوتین، چیتر هیچ شتێکی تایبەتمان پیشان نەدا. دەبێت لەم ڕووداوە تاڵە فێر بین. ئەگەر هەوڵ نەدەین ناتوانین کێبڕکێ لەگەڵ هەڵبژاردە گەورەکانی ئەوروپا بکەین./.