بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، گابریێل دۆس سانتۆس بەرگریکاری تەمەن 27 ساڵانی ئارسناڵ گرێبەستێکی تاوەکو ساڵی 2029 واژۆکرد دوای ئەوەی ڕازی بوو بەردەوام بێت لە هاوکاریکردنی لەگەڵ ئەم یانە بەریتانییە.
گابریێل دۆس سانتۆس لە ئەیلولی 2020 لە یانەی لیل و خولی فەرەنسا پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کرد و تا ئێستا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا 210 یاری ئەنجامداوە و بووە بە یەکێک لە یاریزانە سەرەکییەکانی بەرگری یانەکە و 20 گۆڵی تۆمارکردووە.
گابریێل دوای واژۆکردنی گرێبەستە نوێیەکە ڕایگەیاند: من وەک یاریزانێکی گەنج هاتووم بۆ ئێرە و ئێستا، دوای نزیکەی پێنج ساڵ، زۆر دڵخۆشم و زۆر شت فێربووم. من شانازی بە خۆمەوە دەکەم، ئەمە گەشتێکی نایاب و خۆشحاڵم بە بەردەوامبوونی. هیوادارم لەگەڵ ئەم یانەیە نازناوێک بەدەست بهێنم، چونکە ئەم یانەیەم خۆشدەوێت و خێزانەکەشم خۆشیان دەوێت./.