بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیدیێ دێشامپ ڕاهێنەری هەڵبژاردەی فەڕەنسا، پێش یاری بەرامبەر ئەڵمانیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئامادە بوو. ئەم ڕاهینەرە ڕایگەیاند که به هۆی کەمی کاتی پشوودان گۆڕانکاری زۆر له پێکهاتەی تیپەکە دەکات و گرنگییەکی زۆر بەم یارییه نادات که هیچ کاریگەرییەکی نێودەوڵەتی بەرچاوی نییه.
دیدیێ دێشامپ لە لێهاتوویی زۆری ئێمباپێ ستایشی کرد و ڕایگەیاند: ئەو ڕاهاتووە لە شوێنی خۆی یاری بکات و زۆر کاریگەرە. بێ هۆ نییە کە بە باشترین گۆڵکەری ئەوروپا دادەنرێت. هیچ کەسێک لە ئەو زیاتر گۆڵی تۆمار نەکردووە و کەسیش لەسەرووی ئەوەوە نییە.
ئەو هەموو وەرزەکە لە ناوەڕاستی هێڵی هێرشبەری یاری کردووە. شێوازی یاریکردنی وەک ژیرۆ نییە، بەڵام پێموایە باشترین شوێن بۆ ئەو و ئێمە ئەوەیە کە وەک هێرشبەر لە ناوەڕاستی هێڵی هێرشبەردا یاری بکات./.