بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عوسمان دێمبێلێ مەترسی لەدەستدانی جامی جیهانی یانەکانی لەسەرە کە دەرفەتێکی گرنگە بۆ ئەم یاریزانە بۆ بردنەوەی تۆپی زێڕین. ئەم یاریزانە لە یاری قۆناغی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر ئیسپانیا تووشی پێکان هات لە ماسولکەی ڕانی چەپی.
ئەم یاریزانەی پاریس سانجێرمان ڕۆژی شەممە کامپی هەڵبژاردەی جێهێشت و بە پێی راپۆرتی میدیا وەرزشییەکان بەشداری لە قۆناغی گرووپەکانی جامی جیهانی یانەکان ناکات و ڕەنگە تا مانگی تەمموز نەگەڕێتەوە نێو یاریگاکان./.