بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەدەر لە پەرەپێدانی شارە دەریایی و مووشەکییەکان، سوپای پاسداران چەندین مۆدێلی کەشتی هەڵدانی مووشەکیی بە توانای ناوازە بەرهەمهێناوە و کەوتوونەتە بواری خزمەتکردنەوە. یەکێک لەو توانایانە خێرایی کەشتیەکانە کە بە وتەی فەرماندەی هێزی دەریایی سوپای پاسداران، لیوا عەلیڕەزا تەنگسیری، “ ئێمە کەشتییەکی مووشەکهەڵدانمان درووستکردووە کە خێراییەکەی 116 گرێیە، کە دەکاتە وشکانی هاوتای 215 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا “.
خێراترین کەشتی سوپای پاسداران بناسن
نوێترین کەشتیی هێزی دەریایی بە ناوی “حەیدەر 110” کە لە 29ی ئازاری 1403 پەردەی لە سەر لادرا، بە یەکێک لە خێراترین کەشتییە سەربازییەکانی جیهان ناسراوە. ئەم کەشتییە سووکە کە توانای هەڵدانی مووشەکی هەیە، کە دیزاینی کاتاماران (دوو ناوپۆش) بەکاردەهێنێت، جووڵەی بەرزی هەیە لە بارودۆخی سەخت و پشێوی دەریادا و بۆ دابینکردنی پێداویستییە ئۆپەراسیۆنییەکان لە بواری شەڕە دەریاییەکاندا دیزاین کراوە.
“حەیدەر 110” ڕەهەندەکانی یەکسانە بە درێژی 14 مەتر و پانی 4.3 مەتر و بەرزی 2.8 مەتر و توانای گەیشتن بە زۆرترین خێرایی زیاتر لە 110 گرێی هەیە، کە یەکسانە بە نزیکەی 200 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا؛ خێراییێک کە لە ڕیزی خێراترین کەشتییە خێرا سەربازییەکانی جیهاندا دادەنێت.
لە بواری چەکدا، ئەم کەشتییە بە دوو مووشەکی کرۆز مەودای مامناوەند تەیار کراوە کە لە لایەن وەزارەتی بەرگری و پشتیوانی هێزە چەکدارەکانەوە بەرهەم هێنراون، ئەمەش توانای شەڕکردنی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز دەکاتەوە لە بەرامبەر هەڕەشەکانی سەرزەویدا.
تارێق بە توانای تەقاندنی مووشەکی کرۆز
هەروەها لە 19 ی کانوونی دووەمی 2019 هێزی دەریایی سوپای پاسداران پەردەی لە سەر کەشتیی خێرا بە ناوی “تارێق” لادا. ئەم کەشتییە بە توانای گەیشتن بە خێرایی زیاتر لە 180 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، وەک کەشتییەکی شەڕکەری خێرا پۆلێن دەکرێت و توانای تەقاندنی مووشەکی کرۆزی هەیە.
“تارێق”، کە درێژییەکەی 15 مەتر و پانییەکەی 3 مەتر، کەڵک لە ناوپۆشی کەشتییەک وەردەگرێت کە لە دوو ئالۆوی(ئالیاژی) درووستکراوە کە جگە لە زیادکردنی بەهێزی پێکهاتەکە، ڕۆڵێکی بەرچاوی هەیە لە کەمکردنەوەی کێش و باشترکردنی خێرایی کەشتییەکە.
لە بواری بەرگری ئاسمانیدا، ئەم کەشتییە بە سیستەمێکی مووشەکی شان هەڵدەدرێتەوە تەیار کراوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاریگەر بەرەنگاری هەڕەشەکانی ئاسمانی ببێتەوە لە بارودۆخی کارکردندا.
زەردەواڵە سوورەکان بۆ لێدانی داگیرکەرانی کەنداوی فارس لە بۆسەدان
بێگومان هێزی دەریایی سوپای پاسداران بە کەشتیی وەک “عاشورا” بە خێرایی 166 کیلۆمەتر و “زولفەقار” بە خێرایی 100 کیلۆمەتر و “سیراج” بە خێرایی 130 کیلۆمەتر و “زولجیناح” بە خێرایی 96 کیلۆمەتر و “یا مەهدی” بە خێرایی 92.5 کیلۆمەتر و کەشتی “ئازەرەخش” بە خێرایی 93 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا کە هەریەکەیان تایبەتمەندی تەکنیکی و کارپێکردنی تایبەت بە خۆیان هەیە.
ئەمریکییەکان پێیان وایە ئێران بە جۆرێک لە کەرەستەی سەربازی تەیار کراوە کە دەتوانێت کەشتییە ستراتیژییەکانیان لەناوببات.
بەهۆی توانا ناوازەکانیانەوە، ئەم کەشتیانە توانای ئەوەیان هەیە لە کەمترین ماوەدا هێرشی کوشندە و کاریگەر بکەنە سەر کەشتییەکانی دوژمن.
خاڵی جیاوازی نێوان کەشتییەکانی سوپای پاسداران و کەشتییەکانی دیکەی جیهان
هەروەها خێرایی و تایبەتمەندییە ناوازەکانی کەشتییە خێراکانی سوپای پاسداران جیاوازییەکی گرنگی درووستکردووە بە بەراورد لە گەڵ کەشتییەکانی ناوچەکانی دیکەی جیهان، بە جۆرێک کە زۆرترین خێرایی ئەو کەشتییانە دەگاتە 120 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، لە کاتێکدا خێرایی کەشتییەکانی سوپای پاسداران لە ئێستادا گەیشتووەتە 215 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا./.