بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له یەکێک له گرنگترین یارییەکانی هەفتەی نۆیەمی مۆندیالی 2026 له بەشی ئاسیا، هەڵبژاردەی عێراق به ئەنجامی 2-0 بەرامبەر کۆریای باشوور دۆڕا.
لەم بارەیەوه محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوای نیوەڕۆی ڕۆژی هەینی لەگەڵ عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجامدا. سەرۆک وەزیرانی عێراق داوای له یاریزانانی هه ڵبژاردەی ئەو وڵاتە کرد کە ئارامی و تەرکیزی خۆیان بپارێزن و باشترین ئاستیان له یاری داهاتوو بەرامبەر ئوردن پێشکەش بکەن.
ناوبراو جەختی لەسەر پشتیوانی و متمانەی تەواوی خۆی لە یاریزانانی هەڵبژاردەی نیشتمانی کردەوە بۆ ئەوەی بگەنە قۆناغی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی مۆندیال و پێویستی بەردەوامبوونی هەوڵەکان بۆ بەدەستهێنانی پشکی سەرکەوتن بۆ مۆندیال لە بەشی ئاسیا.
هەروەها عەدنان درجال سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق، سوپاسی سەرۆک وەزیرانی کرد بۆ پشتیوانی و بەدواداچوونی بەردەوام بۆ هەڵبژاردەی عێراق./.