بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لویس هێنریکێ به فەرمی یاریزانی نوێی یانەی ئینتەرە. دوای ڕاگەیاندنی گرێبەستی لۆکا سوچیچ، یانەی ئینتەر گواستنەوەی هەمیشەیی ئەو یاریزانە بەرازیلیەی ڕاگەیاند.
لویس هێنریکێ بە خێرایی 36.98 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا یەکێکە لە خێراترین یاریزانەکانی خولی ئیتالیایە. ئەم یاریزانە لێهاتووە دەتوانێت لە چەند پۆستێکی جیاوازدا یاری بکات، لەوانە هێڵی بەرگریکاری و هێرشبەر. ئێستا ئەم دەرفەتە مەزنە وای لێکردووە ببێتە سی و شەشەمین یاریزانی بەرازیلی لەمێژووی ئینتەردا و هەروەها بە خێراییەوە لەم یانەیە یاری بکات./.