بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دکتۆر مەحمود ئەلهاشمی وتی: ڕاستە کە نەبوونی هەر کەسایەتییەکی گەورەی وەک شەهیدان حاجی قاسم سولێمانی و ئەبومەهدی موهەندیس دڵتەزێنە، بەڵام شەهیدبوونی ئەم دوو فەرماندە گەورەیە، سەرچاوەی بەهێزبوون و ژیانەوەیەکی نوێی بەرەی خۆڕاگری بووە، یەکێک لە بەرهەمەکانی ئەو شەهیدبوونەش، بەهێزبوونی هاوکێشەکانی بەرەی خۆڕاگری و بەدواداچوون بۆ دەرکردنی هێزەکانی بێگانە لە ناوچەکە دەبێت.
هاشمی وتی: شەهیدبوونی فەرماندەکانی بەرەی خۆڕاگری نەک تەنیا بەرەی خۆڕاگریی لاواز نەکردووە بەڵکوو بەهێزبوونی ئەم بەرەیە دوو هێمای ڕوونی پێوە دیارە کە یەکێک لەوانەش زیاتربوونی ئامادەیی سەربازیی گرووپەکانی خۆڕاگری بە تایبەت لە عێراق و ئەوی دیکە لە شەڕی شمشێری قودسی کەرتی غەززە بووە، شمشێری قودس و ئەو شەڕەی کە گرووپەکانی خۆڕاگری بەوپەڕی لێهاتووییەوە ڕوبەڕوی ڕژێمی زایۆنیستی بوونەوە، بۆ ئەو ڕژێمە زۆر قورس بوو، ئەو شەڕەش پیشانیدا کە خۆڕاگری بە شەهیدبوونی فەرماندەکانی، خوێنی نوێ لە گیانی خۆیدا دەبینێت و یەکگرتووتر لە ڕابردوو دەبێت.
بە وتەی سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە ستراتیژییەکانی الاتحاد ی عێراق، کشانەوەی ئەمریکییەکان لە عێراق و بەشەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە یارمەتی ئەم ئیرادەی تۆڵەسەندنەوەی خوێنی شەهیدانە مسۆگەر دەبێت و هەر ئەم ئیرادەش وایکردووە کە ڕۆڵەکانی خۆڕاگری بەردەوام چەک بە دەست ئامادە بن.
مەحمود ئەلهاشمی وتی: ئەوەی کە لە سەر شەهیدان سولێمانی و موهەندیس بینراوە، ئەوەیە کە ئەوان بەردەوام لە هێڵەکانی پێشەوە شەڕیان دەکرد و ئامادە بوون و شتێک بە ناوی ترس لای ئەوان نەبووە، ئەوان لە گەڵ سەربازەکان و فەرماندەکان پێکەوە دادەنیشتن و لەو خۆرادنانەیان دەخوارد کە هەمووان بەکاریان دەهێنا، ئەو دیمەنانە بینرا کە ئەو دوو فەرماندە چ هەستێکی باوک و منداڵییان لە گەڵ سەربازەکاندا هەبوو، لە عێراق ئەوەمان بینی کە چۆن ئەبومەهدی موهەندیس بە بیستنی هەواڵی شەهیدبوونی یەکێک لە سەربازەکان گریانی دەکرد.
ناوبراو وتی: ئەو دوو شەهیدە ئازیزە بەوپەڕی لێهاتووییەوە پیلانەکانی دوژمنانیان بە تایبەت پیلانی داعش ڕوبەڕوی شکست کردەوە و داگیرکەرانی ئەمریکی بەو هۆیەوە ئەوانیان کردە ئامانج./.