بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، هەینی بە بەشداری دەیان یاریزان لە شاری بەغداد تاقیکاری کۆتایی بەڕێوەچوو ، لە کێشی خۆیدا بەڕێز لوقمان کاراتیزانی یانەی سەیدسادق دوای زنجیرەیە سەرکەوتن پلیتی سەرکەوتنی بۆ هەڵبژاردەی نیشتیمانی بۆ پاڵەوانێتییە دەرەکیەکانی وەرزی ئەمساڵ وەرگرت.
لەوبارەیەوە وێڕای دڵخۆشی ئەو یاریزانە رایگەیاند سەرکەوتنەکەی بەرەنجامی مەشق و ماندووبونێکی زۆر بووە، سوپاسی پالپشتی سەرۆکی یانەکەو راهێنەری یانەکەشی کرد کە پالپشت و رێنمایکاری بوون .
ئەمسال بریارە هەڵبژاردەی عێراق بەشداری چەندین پاڵەوانێتی بکات لەوانە پالەوانێتی عەرەب و یارییەکانی ئاسیادو ئۆلۆمپیادی ولاتانی ئیسلامی .