بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە یەکێک لە پێنج فێستیڤاڵی سەرەکی کورتە فیلمی جیهان و پەسەند کراوی فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی یەکێتییەکانی بەرهەمهێنەری فیلم (فیاپ)، ئاکادیمیای ئۆسکار، بفتا و خەڵاتەکانی فیلمی ئەورووپایە.
کورتە فیلمی «کمپانی /کۆمانیا» دەرهێنانی ئیلناز خەیرخاە، لە یەکەمین نمایشی نێودەوڵەتی خۆیدا لە بەشی پێشبڕکێی فێستیڤاڵەکەدا بەشدارە.
بەشێک لە بەشداربووانی ئەم فیلمە:
نووسەر و دەرهێنەر: ئیلناز خەیرخاە، ئەکتەرەکان: فاتمە حسێنی ئازەر، ئاراد ئەسلانی، مۆنتاج: مەرجان تەبەسی، ئامادەکار: ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی شاری قەزوێن و ئیلناز خەیرخاە
پەنجایەمین و دووهەمین فێستیڤاڵی جیهانی کورتە فیلمەکانی «تامپڕە» لە ۹ تا ۱۳ی مارسی ۲۰۲۲ لە وڵاتی فەنلەندا بەڕێوە دەچێت.