بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کۆبوونەوەکەی نێوان باقری و ئولیانۆف لە نووسینگەی نوێنەرایەتی ئێران لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی ڤیەننا بەڕێوەچوو.
گەڕی هەشتەمی دانوستانەکانی ڤیەننا بەردەوامە و لایەنە بەشداربووەکان سەرقاڵی تەواوکردنی ڕەشنووسی دەقی ڕێکەوتن و بڕیاردان لە سەر هەندێک بابەتی جێی ناکۆکین.
ڕۆژی هەینی کۆبوونەوەکانی نێوان کۆمەڵەی وڵاتانی 1+4 لە سەر ئاستی کارناسان بەڕێوەچوو و تەوەری کۆبوونەوەکەش لە سەر دۆسیەی ناوەکی و هەڵگرتنی گەمارۆکان بووە./.