بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەعدی ئەحمەد پیرە لە ڕێوڕەسمی تایبەت بە چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕسی ئیسلامی ئێران کە لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، وتی: پاش چوونی ئیمام خومەینی (رە) بۆ پاریس شاندێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە سەرۆکایەتی دکتۆر فۆئاد مەعسوم سەردانی ئەوانیان کرد و نامەیەکی مام جەلالیان ڕادەست کرد و پاش گەڕانەوەشیان بۆ ئێران پەیوەندیی لە گەڵ خوالێخۆشبوو بەردەوام بوو.
ناوبراو وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی ڕووداوەکاندا دەرگای بۆ ئاوارەکانی کوردستان کراوە بووە، بە تایبەت ڕۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کاتی کیمیابارانی هەڵەبجە و کردنەوەی دەرگا بۆ میدیا ئێرانی و بیانییەکان گرنگییەکی سیاسی و مرۆیی ئێجگار گەورەی هەبوو.
ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە درێژەدا وتی: لە کۆڕەوە میلیۆنییەکەی خەڵکی کوردستان لە بەهاری ساڵی 1991، حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و خەڵکی ناوچە کوردنشینەکان کۆچبەرانی کوردستانیان گرتە ئامێز.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەم وڵات بوو کە لە پاش 3 ی 8 ی 2014 بە سەرپەرشتی شەهید قاسم سولێمانی هێزی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش و نەهێشتنی مەترسییەکانی سەر هەولێر و مەخمور نارد./.