بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی حەماس لە چل و حەوتەمین ساڵیادی ڕۆژی زەوی ڕایگەیاند کە بژاردەی یەکڕیزی نیشتمانی و خۆڕاگری تەنیا ڕێگای وەرگرتنەوەی مافەکان و ئازادکردنەوەی خاک و پیرۆزییەکانە.
حەماس داوای بەردەوامی خۆڕاگری بۆ بەرگری لە خاکی فەڵەستین و پاڵپشتیکردنی ئەم گەلەی لە لایەن وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی کردووە.
لە بەیاننامەکەی حەماسدا هاتووە کە نە واز لە یەک بست خاکی مێژوویی خۆمان دێنین و نە خۆمان بە دەستەوە دەدەین، فەڵەستینییەکان واز لە خاکی خۆیان ناهێنن و نەخشە و پیلانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و تاوانەکانی سەرکەوتوو نابێت.
حەماس ڕایگەیاندووە کە قودس و مزگەوتی ئەقسا هیچ کات نابێتە بەشێک لە دەسەڵاتی داگیرکاری زایۆنیستەکان و بە فەڵەستینی دەمێنێتەوە./.