بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی پێنج شەممە 30 ی ئازاری 2023 لە وتووێژی تەلەفوونی لە گەڵ بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمان، دوایین دۆخی پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتی تاوتوێ کرد.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا وتی: عۆمان بەردەوام دراوسێ و دۆستێکی متمانەپێکراوی ئێرانە و پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵاتیش بە سەردانەکەی هەیسەم بن تارق سوڵتانی عۆمان بۆ تاران بەهێزتر دەبێت.
بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عۆمانیش لەو وتووێژەدا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ناوچەکە بە هاوکاری هاوبەش، ڕێگای دوور و درێژی گەشەسەندنی ناوچەکە کورت دەکەنەوە./.