بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جۆزپ ئابستین ڕایگەیاندووە کە نیگەرانی حکومەتی ئێستای ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنیستی لە ئێستادا پەرەپێدانی ئەم ڕێکەوتنانە نییە بەڵکوو تایبەتە بە چۆنیەتی پاراستن و ڕێگری لە هەڵوەشانەوەیان.
ناوبراو ئەو ڕێکەوتنانەی بە گەورەترین دەسکەوتی سیاسی ئەمریکا لە ناوچەکە ناو بردووە و ڕایگەیاندووە کە وڵاتانی عەرەبی بە هۆی ئەوەی ملکەچی ڕێکەوتنەکان بوون کە پێیان وایە ڕێگای گەیشتن بە ئەمریکا لە تەل ئەبیبەوە تێپەڕ دەبێت.
ئابستین ڕایگەیاندووە کە دابەزینی کاریگەری و دەستڕۆیشتوویی ئەمریکا لە ناوچەکە، وایکردووە کە هەندێک لە وڵاتان بیر لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان لە گەڵ ڕووسیا و چین بکەنەوە.
ڕاشیگەیاندووە کە کابینەی توندڕۆی ڕژێمی زایۆنیستی بە سەرۆکایەتی بنیامین نتانیاهۆ بە تایبەت لێدوانەکانی ئەم دواییەی وەزیری دارایی ئەو ڕژێمە سەبارەت بە بوونی فەڵەستینییەکان، وایکردووە کە وڵاتانی عەرەبی بە نیگەرانییەوە لە ڕێکەوتنەکانیان لە گەڵ تەل ئەبیب بڕوانن./.