بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەیمەن سۆسان جێگری وەزیری دەرەوەی سوریا کە لە مۆسکۆیە، لە گەڵ میخائیل بوگدانۆف نێردەی تایبەتی سەرۆک کۆماری ڕووسیا بۆ کاروباری ڕۆژئاوای ئاسیا کۆبووە.
هەر دوو لا لەو کۆبوونەوەدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی چوارقۆلی نێوان ڕووسیا، تورکیا، ئێران و سوریا کە بڕیارە سبەی لە مۆسکۆ بەڕێوە بچێت، بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
سۆسان وتی کە دەبێت تورکیا کۆتایی بە بوونی نایاسایی خۆی لە سوریا بێنێت و واز لە دەستێوەردان لە کاروباری ناوخۆیی ئێمەدا بێنێت و ڕوبەڕوی تیرۆریزمیش ببێتەوە.
بوگدانۆفیش جەختیکردەوە کە هەڵوێستی ڕووسیا بەردەوام هەوڵدانە بۆ دەستەبەرکردنی ڕێزلێنان لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سوریا./.