بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یەدیعوت ئاحارانوت بە گوێرەی سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاندووە، دەستی گەیشتووەتە ڕاپۆرتی دەزگای زانیاری سەربازی ئیسرائیل کەوا ناردوویانە بۆ بنیامین نێتانیاهو و تێدا دۆخی ئیسرائیلی پاش پەسندکردنی یاسای موڵغا کردنەوەی لۆژیکی هەڵسەنگاندووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هۆشدار دراوە، لە ڕوانگەی نەیارانەوە، ئیسرائیل لە هاوینی 2023دا لاوازترین دۆخی مێژوویی خۆی( هەڵبەستراو و ناشەرعی) تێپەڕ دەکات.
لە بەشێکی تری ئەو ڕاپۆرتەدا نووسراوە: بەوەی کە پێشتر دەزگای زانیاری سەربازی باسی لەبارەی زەرپەی تاکتیکی بۆ پێکهێنانی بەرگریکار دەکرد، بەڵام ئەمجارە ئاماژەی کردۆتە سەر خاڵە لاوازە گەورەکان لە توانایی بەرگریکاری بەربڵاوی ئیسرائیل بە هۆی بەردەوامی قەیرانەکان و زیاتر باسیان لەسەر دەکات.
لە درێژەی ئەو ڕاپۆرتەدا پشتڕاست کراوەتەوە کە هێرتسی هالیوی سەرۆکی ناوەندی ئەرتەشی (ڕژێمی زایونیستی)یش پاڵپشتی خۆی لەو ڕاپۆرتە ڕاگەیاندووە و پشت ڕاستیشی داکاتەوە.