بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وڵاتە بەشداربووەکان لە کۆبوونەوەکەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەوانە نوێنەرەکانی بەریتانیا، قەتەر، ڕووسیا، هێند، پاکستان و سوئیس و هەندێکی دیکەش لە وڵاتەکان سەبارەت بە دۆخی نالەباری مافی مرۆڤ و نەبوونی ئاسایشی خوراک لە وڵاتی ئەفغانستاندا نیگەرانی خۆیان دەربڕیوە.
لەو کۆبوونەوەدا نوێنەرانی ئەو وڵاتانە دۆخی ناوخۆیی ئەفغانستانیان خستۆتە بەر باس و لێکدانەوە.
“ڤاسیلی نبنزیا” نوێنەری ڕووسیا لەو کۆبوونەوەدا ڕایگەیاند، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی وەکوو هۆکاری سەرەکی، سەرهەڵدانی شەڕ و نەداری لەم دوو دەیەی دووائینی ئەفغانستاندا دێنە ئەژمار.