بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماریا زاخاروا وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ دەیەوێت زیاترین نوێنەرایەتی دیپلۆماسیی لە وڵاتانی ئەفریقیدا هەبێت.
ناوبراو سەبارەت بەم پلانەی ڕووسیا وتی: ڕووسیا گرنگییەکی زیاتر بە کیشوەری ئەفریقا دەدات و ڤلادیمیر پوتین ئەرک و ڕاسپاردەکانی دیاریکردووە کە پێویستی بە دامەزراوەی نوێ بە زیاترکردنی ژمارەی دیپلۆماتکاران و فەرمانبەران هەیە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیاش لەم ماوەیەدا ڕایگەیاندبوو کە وڵاتەکەی دەتوانێت لە چوار مانگی داهاتوودا 25 تا 50 هەزار تەن دانەوێڵەی بێ بەرامبەر بە وڵاتانی ئەفریقی بدات./.