بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەبار عەودە ڕایگەیاندووە کە یەکەم هەڕەشەی حیزبی تاوانباری بەعس ڕوبەڕوی پرۆسەی سیاسی عێراق دەبێتەوە و چالاکی ئەم حیزبە لە ئەردەن پاش ئەوەی کە ئاشکرا بوو ئەندامەکانی لە کردەوە تیرۆریستییەکان و ڕژانی خوێنی عێراقییەکان تێوەگلاون، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆیە لە سەر ئاسایشی نیشتمانیی عێراق.
ناوبراو وتی: بوونی هەزاران بەعسی لە ئەردەن بە تایبەت سەرکردە دیارەکانی ئەم حیزبە، وا دەکات کە دۆسیەیەکی تایبەتی بۆ بکرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە ئەم پیلانگێڕییە ئاسایش و سەقامگیری عێراق دەکاتە ئامانج.
جەبار عەودە ڕایگەیاندووە کە بەعسییەکان ئامرازی دەستی دەزگا هەواڵگرییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوان و بوونی ئەوان لە وڵاتێکی دراوسێی عەرەبی دەتوانێت ببێتە هەڕەشە لە سەر عێراق و پێویست بەوە دەکات بە ووشیارییەوە مامەڵە لە گەڵ ئەم دۆسیەدا بکەین./.