بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەگەر ڕێکخەرێک لە لەشدا نەبوایە بە دڵنیاییەوە لەشی مرۆڤ دەبووە تۆپەڵێکی گڕگرتوو. بەڵام هەموومان دەزانین تا نەخۆش نەبین گەرمای لەش بەرز نابێتەوە.
ئارەق کردن یەكێکە لەو ڕێگایانە، بە هۆیەوە (فڕن)ی لەشی مرۆڤ دەتوانێت گەرمای لە پلەی دیاریکراودا بهێڵێتەوە، کە ٣٧ پلەی سەدییە.
شوێنێک هەیە لە مێشکی مرۆڤدا کە بە (بنکەی ڕێکخستنی گەرما) ناسراوە، تەحەکوم بە پلەی گەرمای لەشمانەوە دەکات و لە سێ بەش پێک هاتووە. چەقی تەحەکوم، چەقی گەرم کردن، چەقی سارد کردنەوە.
با وا دابنێین پلەی گەرمای خوێن بە هەر هۆیەکەوە دابەزێت، لەو کاتەدا، چەقی گەرم کردنەوە گورجوگۆڵ دەبێت و هەندێک شتی نا ئاسایی ئەنجام دەدات، هەندێک غودەی تایبەتی هەندێک مەوادی کیمیاوی دەڕژێنن بۆ سوتاندن، ماسولکەکان و جگەریش زۆرترین (سووتەمەنی) بەکار دەبەن.
بەوەش هەر زوو پلەی گەرمای لەشمان لە ناوەوە بەرز دەبێتەوە.
با وا دابنێین پلەی گەرمای خوێنمان بە هەر هۆیەکەوە بەرز بووەوە. لەو کاتەدا چەقی سارد کردنەوە کارەکانی خۆی بە گورجوگۆڵ تر دەکات و کاری ئۆکساندن لە لەشدا خاو دەکاتەوە. لەگەڵ چەندین ئیشی تردا، لەوانە:
کرانەوەی دەمارەکانی خوێن لە پێستدا بۆ ئەوەی تیشکی ڕۆژ وەربگرێت لە دەرەوە. لەگەڵ یارمەتی بە هەڵم بوونی ئەو ئارەقە دەدات کە لەش دەری دەدات کاتێک شلەکانی لەش دەبنە هەڵم. گەرماش لەگەڵیدا دەبێتە هەڵم. بۆ نموونە مرۆڤ دوای خۆ شتن هەس بە سەرما دەکات. لەبەر ئەوەی ئەو ئاوەی سەر لاشەی هەر زوو دەبێتە هەڵم و لاشە سارد دەبێتەوە. بۆیە ئارەق دەردان بەشێکە لە کرداری ساردکردنەوەی لەشی مرۆڤ.
لە ڕۆژانی پاک و بێ گەرددا بە هەڵم بوونی لاشەی بە خێرایی ڕوودەدات، بەڵام کاتێک شێ لە کەش و هەوادا سەخڵەت دەبن، لەبەر ئەوەیە کرداری بەهەڵم بوون بە ئاسانی ڕوونادات. هەر بەو بۆنەیەوەیە پانکە و باوەشێن بەکار دێنین بۆ دوورخستنەوەی هەوا شێدارەکە لە خۆمان ،تا یارمەتیمان بدەن بۆ بەهەڵم کردنی ئەو ئارەقەی کە لەشمان دەری دەدات./.