بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس ڕۆژی سێ شەممە 12 ی ئەیلولی 2023 و لە هەژدەیەمین ساڵیادی پاشەکشەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە و چۆڵکردنی شارۆچکە زایۆنیستییەکان لەم ناوچەیەی فەڵەستین، وتی: هەڵکردنی ئاڵای فەڵەستین لە سەر کەلاوەکانی 21 شارۆچکەی زایۆنیست نشین لە 12 ی ئەیلولی 2005، سەرکەوتنێکی نوێ بۆ گەلی فەڵەستین بووە، بە تایبەت ئەوەی کە ئەو شارۆچکانە لە سەدا 40 ی ڕوبەروی کەرتی غەززەیان داگیر کردبوو.
ناوبراو جەختیکردەوە کە هاوکێشەیەکی نوێ کە بە شەڕ و پێکدادانی دژ بە زایۆنیستەکان بۆ ئازادکردنەوەی کەرتی غەززە لە 18 ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد، دەستپێکی قۆناغی ئازادکردنەوەی سەرتاسەری فەڵەستین بووە.
هەنیە وتی کە پاشەکشەی ڕژێمی زایۆنیستی لە کەرتی غەززە ئەنجامی بەهێزبوون و پەرەسەندنی خۆڕاگری و شێوازی نوێی ڕوبەڕوبونەوەی ئەم ڕژێمە بووە و خۆڕاگری هێز و توانای خۆیی لە سەپاندنی ئیرادە و هاوکێشەکان بە سەر زایۆنیستەکاندا سەلماندووە.
سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس هەروەها وتی کە خۆڕاگری ڕانەگیراوە و شەڕی ڕوبەڕوبونەوەی زایۆنیستەکان و داگیرکاران تا ئازادی تەواوی فەڵەستین بەردەوام دەبێت./.