بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد زەیف فەرماندەی گشتی کەتیبەکانی قەسام هەواڵی دەستپێکردنی هەڵمەتی سەربازیی دژ بە ڕژێمی زایۆنیستی بە ناوی ” زریانی ئەقسا ” ڕاگەیاند.
ناوبراو وتی کە لە قۆناغی یەکەمی ئەم هەڵمەتەدا زیاتر لە 5 هەزار مووشەک و ڕۆکێت ئاراستەی ناوچە زایۆنیست نشینەکان، فڕۆکەخانەکان و …. کراوە.
زەیف وتی کە ئێمە بڕیاری وەڵامدانەوەی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستیمان داوە.
وتیشی کە لەمڕۆوە هاوکاری ئەمنی لە نێوان دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین و ڕژێمی زایۆنیستی کۆتایی هاتووە و خەڵک شۆڕشی خۆیان زیندوو دەکەنەوە./.