بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی هەفتانەی خۆی سەبارەت بە هەڕەشەکانی ڕژێمی زایۆنیستی و چەند سیناتۆرێکی ئەمریکی، وتی: گەلی خۆڕاگری فەڵەستین مافی ئەوەیان هەیە کە لە بەرامبەر ڕژێمێک کە زیاتر لە 75 ساڵە مافە ڕەواکانی ئەوانی پێشێلکردووە، لە تواناکانیان بۆ نەهێشتنی دەسدرێژی و داگیرکاری کەڵک وەربگرن، ئەمە مافێکی ڕەوایە کە بە فەرمی ناسراوە.
ناوبراو وتی: ئەوەی کە هەڕەشە لە ئێران دەکات، دەبێت بزانێت کە هەر هەڵەیەک، وەڵامێکی توند و وێرانکەری بە دواوە دەبێت./.