بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ماجد ئەنساری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی لە کاتی دەستپێکردنی شەڕی ئەمجارەی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ڕژێمی زایۆنیستی، لە گەڵ وڵاتانی ناوچەکە و هەر دوو لایەنی شەڕەکە لە پەیوەندیدا بووە تا بتوانێت ئاڵۆزییەکان دابەزێنێت.
ناوبراو وتی: ئامانجی قەتەر لە ئێستادا ڕاگرتنی شەڕەکە و ڕێگری لە ڕژانی خوێنی کەسانی سڤیلە، هەروەها هەوڵ دەدرێت دیلەکانی هەر دوو لا ئازاد بکرێن و پێکدادانەکان نەبێتە شەڕێکی ناوچەیی.
سەرچاوەیەک لە بزوتنەوەی حەماس ئەوەی پشتڕاست کردەوە کە قەتەر بۆ ئازادکردنی دیلەکان و گیراوانی ئەم بزوتنەوەیە و ڕژێمی زایۆنیستی نێوەندگێڕی دەکات./.