بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی لە چاوپێکەوتنی شێخ نەعیم قاسم جێگری ئەمینداری گشتی حزبوڵڵای لوبنان، وتیان: هاوئاهەنگی نێوان لایەنە جیاجیاکانی لوبنان و پشتیوانی ئەوان لە هەڵوێست و بڕیارەکانی خۆڕاگری بە پیشاندەری سەرکەوتنی حزبوڵڵا لە کەشی سیاسی ئەم وڵاتەدا دادەنرێت.
بەڕێزیان بەرامبەر بە شێخ نەعیم قاسم وتیان کە سڵاوی من بە بەڕێز سەید حەسەن نەسروڵڵا بگەێنن و بڵێن من بەردەوام بۆ ئەوان و تەواوی فەرماندە و ئەندامانی خۆڕاگریی لوبنان نزا دەکەم.
ڕێبەری مەزنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران هەروەها وتیان کە لە سەرەتای ئۆپەراسیۆنی زریانی ئەقساوە حزبوڵڵا سیاسەتێکی ژیرانە و وریای هەبووە./.