بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دووەم ڕۆژی سەردانەکەیدا بۆ تاران، ئەمڕۆ چوارشەممە 31 ی تەمموزی 2024، لە گەڵ محەممەد باقر قاڵیباف سەرۆکی پەرلەمانی ئێران کۆبووە.
لەو کۆبوونەوەدا پەیوەندییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان، دۆخی ناوخۆیی عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە بە گشتی خرایە بەر باس و سەبارەت بە دوا پێشهاتەکانی ناوچەکەش بیر و ڕا ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر دوو لا جەختیان لە سەر پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و عێراق و هەرێمی کوردستان لە سەرجەم بوارەکاندا کردەوە و هاوکاری هاوبەشیان لە سەر ئاستی ناوچەکە بۆ پاراستنی سەقامگیری و ئارامی بە پێویست زانی./.