بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا لە گەڵ خەلیل حەیە بەرپرسی پەیوەندییە عەرەبییەکانی بزوتنەوەی حەماس و جێگری بەرپرسی مەکتەبی سیاسی ئەم بزوتنەوەیە لە غەززە، وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆی بە بۆنەی شەهیدبوونی ئیسماعیل هەنیە، ڕایگەیاند: برای بەڕێزمان شەهید ئیسماعیل هەنیە میوانی فەرمی سەرۆک کۆمار و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بوو و هەر ئەمەش خەمی شەهیدبوونی ئەوانی بۆ ئێمە دوو هێندە زیاد کردووە.
پزیشکیان بە ئاماژە بەوەی کە ڕژێمی زایۆنیستی لە سەرجەم سیاسەتە تاوانبارانەکانی خۆیدا شکستی هێناوە، وتی: ڕێبەری، گەل و حکومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران نەک تەنیا بچووکترین پاشەکشەیەک لە پشتیوانیکردنی گەلی فەڵەستیندا ناکەن بەڵکوو بە ئیرادەیەکی بەهێزتر درێژە بە پشتیوانییەکان بە تایبەت بۆ خەڵکی غەززە دەدەن./.