بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، زێدەخۆری زیانێکی زۆری لە سەر تەندرووستی منداڵ دەبێت کە بە گرنگترینی ئەو زیانانە ئاماژە دەدرێت:
چەوری زیادە لە جەستەی کۆدەبێتەوە و هۆکارە بۆ ئەوەی منداڵەکە کێشی زیاد بێت و تووشی قەڵەوی ببێت.
ئەو دوو هۆڕمۆنەی بەرپرسن لە هەستکردن بە برسێتی، ناهاوسەنگ دەبکات، بە شێوەیەک دەکرێت دوای تێرخواردنیش هێشتا هەست بە برسێتی بکات.
مەترسی توشبوون بە نەخۆشی زیاد دەکات، وەک شەکرە، جەڵتەی مێشک، بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشی دڵ.
زیان بە مێشک دەگەێنێت و خانەکانی مێشک ناچالاک دەکات.
هۆکارە بۆ دروستبوونی گرفتی کرداری هەرس و دڵتێکەڵهاتن.
دەبێتە هۆی ئاوسانی سک و دروستبوونی کێشەی غازات./.