بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد ڕامی مەرتینی وەزیری گەشتیاریی سوریا ڕایگەیاند کە گەشتیارانی عەرەب بۆ ئەم وڵاتە گەڕاونەتەوە و ئەمساڵ گەشتیارانی ئەردن، لوبنان و عێراق سەردانی سوریایان کردووە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە لە وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبییەوە گەشتیاران سەردانی سوریایان کردووە.
مەرتینی ڕایگەیاند کە گەڕانەوەی سورییەکانی دانیشتووی دەرەوەی وڵات و هەروەها گەشتیارانی عەرەب و موسڵمان دەبێتە هۆی بوژانەوەی کەرتی ئابوری.
کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی عێراق لە دیمەشق مانگی ئازاری ئەمساڵ ڕایگەیاندبوو کە لە سەدا 30 داشکاندنی تێچووی ڤێزە و مانەوە بۆ ئەو عێراقییانە دەکرێت کە بە ئامانجی گەشتیاری سەردانی سوریا دەکەن./.