بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سێرگێی شویگۆ سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا و شاندی یاوەری گەیشتنە تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران.
سەردانەکە لە سەر بانگهێشتی فەرمی عەلی ئەکبەر ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران و لە چوارچێوەی هاوکارییە ستراتیژییەکانی نێوان هەر دوو وڵاتدایە.
لەم سەردانەدا دوایین دۆخی ناوچەکە و جیهان و پەیوەندییە سیاسی و ئەمنییەکانی نێوان ئێران و ڕووسیا تاوتوێ دەکرێت./.