بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نەسیر عەبدولموحسین عەبدوڵڵا وتی: زیارەتی چلەی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن (ع) کارێکی هاوبەشی نێوان ئێران و عێراقە و بۆ ئەمەش لێژنە هاوبەشەکان لە تەواوی ساڵدا سەرقاڵی چالاکین تا ڕێوڕەسمە بە باشترین شێواز بەڕێوە بچێت.
ناوبراو وتی: ڕێپێوانی ئەربەعین لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەستیپێکردووە، تا ساڵی 2014 ئەم ڕێوڕەسمە لە سەر ئاستی عێراقدا بووە و سەدان کەسی تێدا شەهید بووە لە بەر ئەوەی کە ڕژێمی سەدام لە سەردەمی دەسەڵاتی خۆیدا قەدەغەی دەکرد، ئەوانەی بەشدارییان دەکرد بە جۆرێک ماڵئاواییان لە بنەماڵەی خۆیان دەکرد و گۆڕە بەکۆمەڵەکان پیشاندەری ئەمەن بەڵام لە ئێستادا زیارەتکارانی 150 وڵات بۆ ئەم مەبەستە سەردانی عێراق دەکەن و ساڵانەش ژمارەی زیارەتکاران زیاتر دەبێت و هیوادارین ژمارەی ئەوان بگاتە 150 ملیۆن کەس.
باڵیۆزی عێراق لە تاران وتی: ئێمە جەخت لە سەر زیاترکردنی خزمەتگوزارییەکان بە زیارەتکارانی ڕێوڕەسمی ئەربەعین دەکەینەوە./.