بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین لە پەیامێکدا وێڕای پیرۆزبایی هەڵبژاردنی یەحیا سنوار وەک سەرۆکی نوێی حەماس و جێگرەوەی شەهید ئیسماعیل هەنیە، ڕایگەیاندووە کە دانوستانە ناوخۆییە سەرکەوتووەکەی برایانی بزوتنەوەی حەماس و پڕکردنەوەی خێرای بۆشایی پاش تیرۆری شەهید ئیسماعیل هەنیە سەرەڕای بەردەوامی شەڕی غەززە، پەیامێکی بەهێزە بۆ دوژمنی زایۆنیستی، سەبارەت بەوەی کە حەماس هێشتا بەهێز و یەکگرتووە و دوژمن سەرەڕای کۆمەڵکوژی غەززە، لەوەدا شکستی هێناوە زیان بە چوارچێوە و پێکهاتەی ئەم بزوتنەوەی بگەێنێت.
بزوتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەڵەستین هیوای سەرکەوتنی بۆ یەحیا سنوار و سەرکردەکانی دیکەی حەماس لە ڕێگای مسۆگەربوونی ئامانجەکانی گەلی فەڵەستین خواستووە./.