بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا ناوی ئەندامانی کابینەکەی بە مەبەستی بەدەستهێنانی متمانە ڕەوانەی پەرلەمان کردووە.
وەزیری پێشنیارکراوی کار لە کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، کەسێکە بە ناوی ئەحمەد میدەری.
ناوبراو کە سەردەمێک جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بووە، لە ئێستادا وەک وەزیری پێشنیارکراوی کابینەی چواردەیەمی ئێران بۆ وەزارەتی کار ناوەکەی ڕەوانەی پەرلەمان کراوە.
میدەری لە دایکبووی ساڵی 1963 لە شاری ئابادان ی پارێزگای خوزستان و بڕوانامەی دکتۆرای ئابوری و ماستەری لە بواری گەشەپێدان و پلاندانانی ئابوری لە زانکۆی تاران هەیە و لە چەندین زانکۆی ئێرانیش مامۆستا بووە.
جێگری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، ئەندامی پەرلەمانی ئێران و ڕاوێژکاری ئابوریی مەسعود پزیشکیان لە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە ڕیزی چالاکییەکانی دیکەی ناوبراودا بووە./.