بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە نامەیەکدا ناوی ئەندامانی کابینەکەی بە مەبەستی بەدەستهێنانی متمانە ڕەوانەی پەرلەمان کردووە.
وەزیری پێشنیارکراوی وزە لە کابینەکەی مەسعود پزیشکیان، کەسێکە بە ناوی عەباس عەلی ئابادی.
ناوبراو لەدایکبووی ساڵی 1962 ی شاری ئەراکە و پێشتر سەرۆکی زانکۆی پیشەسازی مالک ئەشتەر بووە و لە کابینەی شەهید ئیبراهیم ڕەئیسی وەزیری پیشەسازی، کانزا و بازرگانی بووە.
عەلی ئابادی بڕوانامەی دکتۆرای ئەندازیاری میکانیکی هەیە و لە سەردەمی پاش شەڕی ئێران – عێراق لە وەزارەتی جیهادی ئاوەدانکردنەوە و لە چەندین پرۆژەی گرنگی وەک بەنداوەکانی کەرخە و کارون 3 لە پارێزگای خوزستان رۆڵی بەرچاوی هەبووە.
عەباس عەلی ئابادی هەروەها بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشەپێدانی سەرچاوەکانی ئاو و وزەی ئێران، جێگری وەزیری وزە بۆ کاروباری کارەبا و بەڕێوەبەری گرووپی کۆمپانیاکانی مەپنا بووە./.