بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یاشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا لە وتووێژی لە گەڵ ئاژانسی ڕۆیتەرز سەبارەت بە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی وڵاتەکەی و سوریا، وتی: تورکیا تەنیا لە هەلومەرجێکدا هێزەکانی لە سوریا دەکشێنێتەوە کە دیمەشق دەستوورێکی نوێی هەبێت، هەڵبژاردنی نوێ بەڕێوە ببات و سنورەکانی کۆنتڕۆڵ بکات.
ئەم مەرجانەش لە کاتێکدایە کە سوریا ڕایگەیاندووە بێ کشانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا و کۆتایی هێنان بە پشتیوانیکردنی گرووپە چەکدارەکان لە باکوری ئەم وڵاتە، دانوستان واتایەکی نابێت./.