بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە نوێترین ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە ڕۆژی سێ شەممە 13 ی ئابی 2024 بڵاو بووەتەوە، هاتووە کە لە ماوەی 10 مانگی ڕابردوودا خوێندنگەکان بوونەتە پەناگەیەک بۆ ئاوارەکان و خەڵکی مەدەنی لە غەززە بەڵام بە ئەنقەست کراونەتە ئامانجی هێرش و بۆردومانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتە، لە 4 ی تەمموزەوە تا 13 ی ئاب زیاتر لە 21 هێرشی سەر خوێندنگەکانی غەززە تۆمار کراون و بەو هۆیەوە زیاتر لە 270 کەسیش شەهید بوون.
ڕژێمی زایۆنیستی لە بۆردومانەکەی خوێندنگەی تایبعین لە گەڕەکی دەراجی ناوەڕاستی غەززە، زیاتر لە 100 کەسی شەهید کرد و بە دەیان کەسی دیکە لەو هێرشەدا بریندار کران./.