بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە ئەنکەرە ڕوبەڕوی هەوڵەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بۆ سووتاندنی ناوچەکە دەبێتەوە و درێژە بە هەڵوێستی ئیجابی و چالاک و هاوسەنگی خۆی لە سیاسەتی دەرەوە دەدات.
ناوبراو بە توندی ڕەخنەی لە تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە گرت و ڕایگەیاند کە ڕژێمی زایۆنیستی وەک گرووپێکی تیرۆریستی هەنگاو دەنێت و دەبێت کۆمەڵکوژی و دڕندەیی ئەو ڕژێمە لە زووترین کاتدا بە یەکگرتوویی مرۆڤایەتی ڕابگیرێت./.