بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود عەباس لەو وتارەیدا جەختیکردەوە کە غەززە بەشێکە لە وڵاتی یەکگرتووی فەڵەستین.
ناوبراو ڕۆژی چوارشەممە پاش چاوپێکەوتنی ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا گەیشتە تورکیا و لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتەش لە سەر پرسی فەڵەستین بە تایبەت غەززە کۆبووە.
مەحمود عەباس و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەو کۆبوونەوەدا جەختیان لە سەر هەنگاوی پێویست بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی بەپەلەی غەززە کردەوە./.