بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عێزەت رەشق وتی: دوژمنی داگیرکار لە ئاوارەیی و کۆچی زۆرەملەی خەڵکی مەدەنیی بێ تاوان لە کەرتی غەززە وەک چەکێک لە پێناو شکاندنی ئیرادە و زیاترکردنی ئێش و ئازارەکانی ئەوان کەڵک وەردەگرێت.
ناوبراو وتی: کۆچی زۆرەملەی ئاوارەکان لە باکوری خان یونس و ڕۆژهەڵاتی دەیربەلەح بۆ ناوچە بەناو پارێزراوەکان، ئامرازێکە بۆ سزادانی بەکۆمەڵ و کوشتاری ئەوان.
رەشق وتی: ناچارکردنی بەردەوامی هەزاران کەسی مەدەنی بۆ کۆچ و کۆکردنەوەی ئەوان لە یەک شوێن و بەوپەڕی ژیان و گوزەرانی دژوارەوە، پێشێلکردنی ئاشکرای سەرجەم بڕیار و یاسا نێودەوڵەتییەکانە و بووەتە قەیرانێکی گەورەی مرۆڤی.
ئەو ئەندامەی مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی حەماس وتی: حکومەتی ئەمریکا بەرپرسی بەردەوامبوونی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستییە لە کەرتی غەززە.
داواشی لە سەرجەم دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و کۆمەڵگای جیهانی کرد بەپەلە ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان لە پێناو ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنیستی لە غەززە جێبەجێ بکەن./.