بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجامەکانی ئەو توێژینەوەیە دەریخستووە کە خواردنەوەی زیاتر لە چوارسەد ملیگرام قاوە، نزیکەی چوار کوپ، هۆکارە بۆ ئەوەی لە ماوەیەکی درێژدا ناوەندی ڕێژەیی لێدانی دڵ خێرا و پەستانی خوێن بەرز ببێتەوە.
لەو توێژینەوەدا هاتووە کە کافایین کاریگەری دەکاتە سەر زیادبوونی ناوەندی ڕێژەیی لێدانی دڵ و بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن و ئەوەش بە هۆی لاوازکردنی دەمارەکانی خوێن و هیلاکبوونەوەیانە و سەرەنجامیش کەسەکە ڕوبەڕوی نەخۆشییەکانی دڵەکوتێ و جەڵتەی مێشک و لاوازی دڵ دەکات.
ئاماژە بەوەش کراوە کافایین پێشهاتەکانی مێشک یەکدەخات کە لە ڕێگای ئەوانەوە سیستەمی خەوتن و یادگە و سەرنج و فێربوون ڕێکخراوە و وا دەکات ئۆکسجینی زیاتر بۆ مێشک بچێت و بەوەش دڵ خێراتر لێدەدات و ڕادەی سەرنج زیاتر دەبێت و وا دەکات کەسەکە زیاتر هەست بە جالاکی بکات.
توێژینەوەیەکی دیکە ڕایگەیاندووە کە خواردنەوەی زیاتر لە پێنج هەزار ملیگرام قاوە دەکرێت بکوژ بێت و ببێتە هۆی مردن./.