بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ژمارەی گەشتیارانی شاری ئیستەنبووڵی تورکیا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵ بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 8 زیادیکردووە.
لە شەش مانگەی یەکەمی ئەمساڵ، واتە لە مانگی کانوونی دووەم تا حوزەیران، 8 ملیۆن و 562 هەزار و 167 گەشتیار سەردانی ئیستەنبووڵیان کردووە.
ئیستەنبووڵ لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2023 پێشوازی لە 7 ملیۆن و 903 هەزار و 538 گەشتیار کردبوو.
لەم ماوەیەدا ژمارەی گەشتیارە بیانییەکانی ئیستەنبووڵ 658 هەزار و 629 کەس بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو زیادی کردووە.
ئیستەنبووڵ لە مانگی حوزەیراندا پێشوازی لە یەک ملیۆن و 638 هەزار و 399 گەشتیاری بیانی کردووە.
ڕووسیا بە 171 هەزار و 633 هەزار لە سەرەوەی هاتنی گەشتیارانی بیانی بۆ ئیستەنبووڵ بووە./.