بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سکاڵاکە لە لایەن (یۆنامی) و سادق عەلی ئەسغەر حوسێنی بەڕێوەبەری سەنتەری دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکانی نێردەکە دژی حکومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە.
ئەوەش ڕوونکراوەتەوە، لە دادگای فیدڕالێ داواکراوە بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم بۆ ڕاگرتنی جێبەجێکردنی سێ یاسا، کە بەشێکیان بە پشتبەستنە بە ڕێککەوتننامە نێوەدەوڵەتییەکانی پەیوەندیدار بە گواستنەوەی نێودەوڵەتیی زەوینییەوە، هەڵبوەشێندرێنەوە.
لە درێژەدا هاتووە، بە پێی سکاڵانەمەکە چوار داواکارییەکە بریتین لە:
1 – هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پەکخستنی جێبەجێکردنی یاسای گومرکی ژمارە 23ـی ساڵی 1984ـی بەکار و هەمواری جێبەجێکردنی ڕێسا گومرکییە کارپێکراوەکانی تایبەت بە سیستەمی گواستنەوە (ترانزێت).
2 – هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پەکخستنی یاسای ئەندامبوونی عێراق لە ڕێککەوتننامەی گواستنەوەی نێودەوڵەتیی زەوینیی ژمارە 6ـی ساڵی 1975ـی کارپێکراو.
3 – هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان تایبەت بە پەکخستنی جێبەجێکردنی یاسای پەسندکردنی ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتیی زەوینی لە نێوان عێراق و تورکیا ژمارە 193ـی ساڵی 1980ـی بەرکار.
٤ــ دادگاکە بڕیارێکی بەپەلە دەربکات بۆ پابەندکردنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ قەدەغەنەکردن و سنووردارنەکردنی ئەو کەرەستانەی بۆ نێردەکە و سەنتەرە پزیشکییەکەی لە عێراق دێن، بە پێی یاساکانی سەرەوەی ئاماژە بۆ کراو لە سکاڵاکە./.