بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەڤیگدۆر لیبرمەن ڕایگەیاندووە کە هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی حزبوڵڵای لوبنان بەڵگەیە لە سەر لاوازی کابینەی بنیامین نتانیاهۆ و کێشەکان لە بەرەی باکور زیاتر بووە.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە نابێت کابینەی نتانیاهۆ لە کارەکانی بەردەوام بێت.
لە هێرشەکانی مانگی ڕابردووی حزبوڵڵای لوبنان بۆ ناوچە داگیرکراوەکانی باکوری فەڵەستین، 44 زایۆنیست کوژران و 271 کەسی دیکەش بریندار بوون./.