بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دیلان غەفور سەرۆکی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە هێرشە درۆنییەکەی تورکیا و کوژرانی دوو ڕۆژنامەنووسی کورد، وتی: هێرشەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەری خاکی عێراقە، ئەگەر لە ڕوداوەکانی پێشوتردا هەڵوێستی جیدی و بەرپرسیارانە وەربگیرایە و سنورێک بۆ ئەو دەستدرێژییانە دابنرایە، ئەم ڕوداوە ناخهەژێنەی ڕووی نەدەدا، ئەركی عێراقە لێپرسینەوەی یاسایی لە ئەنجامدەرانی بكات.
ناوبراو وتی: ئێمە زۆر بە توندی سەركۆنەی ئەو هێرشە درۆنییە و کردنە ئامانجی ڕۆژنامەنوسان دەکەین، هێرشەکە تاوانێکی پاساوهەڵنەگرە و پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان و سەروەریی خاکی عێراقە./.