بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا وتی: ئەو کۆبوونەوانەی لە ساڵانی ڕابردوو سەبارەت بە تورکیا بەڕێوەچووە، هیچ ئەنجامێکی نەبووە.
ناوبراو وتی: ئێمە پێشوازیمان لە هەر دەستپێشخەرییەک کردووە کە لە لایەن ڕووسیا، ئێران و عێراقەوە خراوەتەڕوو.
سەرۆک کۆماری سوریا وتی: سەرکوتکردنی تیرۆریزم و کشانەوە لە خاکی سوریا لە بەرژەوەندی دیمەشق و ئەنکەرە دەبێت.
بەشار ئەسەد وتی: باشترکردنی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا بەندە بە وازهێنانی ئەم وڵاتە لە سیاسەتەکانی و ئەمە مەرج نییە، بەڵکوو مافە.
ناوبراو وتی: ئێمە خاکی وڵاتی دراوسێمان داگیر نەکردووە کە بمانەوێت لێی پاشەکشە بکەین، ئیمە پشتیوانیمان لە تیرۆر نەکردووە کە بمانەوێت ئەو پشتیوانییە ڕابگرین، چارەسەر، ڕاشکاوانە و دیاریکردنی کێشەکانە.
وتیشی کە دەستپێکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ تورکیا سەرەتا پێویستی بە لەناوبردنی ئەو هۆکارانەیە کە پەیوەندییەکانیان تێکداوە و ئێمە هیچ کات واز لە مافەکانی خۆمان ناهێنین./.